سەردێر

نوێترین هەڵوێستی حكومەتی هەرێم لەبارەی سزادراوانی بادینان

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەبارەت بە كەیسی سزادراوانی بادینان، پابەندن بە هەر بڕیارێك دادگا لەسەر ئەو بابەتە دەیدات.


جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەیسی سزادراوانی بادینان دەڵێت، پابەندن بە هەر بڕیارێك دادگا لەسەر ئەو بابەتە دەیدات و پێویست بەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنە ناكات.

جوتیار عادل وتیشی، ئەو كاردانەوانەی دروستبوون هۆكارەكەی ئەو دۆخەیە كە بەهۆی دیموكراسی و ئازادی ڕادەربڕین و هەڵبژاردنەوە لە 30 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان ڕەخساوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ