دوو كاسبكاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان كەوتنە ڕووباری پشكاوێ و گیانیان لەدەستدا.
محەمەد گربداخی ڕۆژنامەنووس لە سنووری پشدەر بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەمێك پێش لەئێستا دوو كوردی كاسبكاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان دانیشتووی گوندی دۆڵەتوو كەوتوونەتە ناو ڕووباری پشكاوێی نیوان شێنێ و زەڵێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرئەنجام هەردووكیان كاسبكارەكە خنكاون، تا ئێستا تەرمی یەكێكیان دۆزراوەتەوە و تەرمی ئەوەی تریان نادیارە
خەڵك – بەشی هەواڵ