سەردێر

دادگای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

خەڵك-
دادگای تێهە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی لەوەڵامی لێدوانی پەرلەمانتارێكی كوردستان كە وتوێتی حزب دە‌ستی بە‌سە‌ر دادگای سلێمانیدا گرتووە‌ دەڵێت بە توندی ئەو تۆمەتە ڕەت دەكەینەوە.

دادگای تێهە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی ڕایگەیاند،” لە‌ دەزگایەكی راگە‌یاندنی سە‌ربە‌ یە‌كێك لە‌ حزبەكان، هە‌واڵێكیان بڵاوكردۆتە‌وە‌، كە‌ لێدوانێكی پە‌رلە‌مانتارێكی پە‌رلە‌مانی كوردستانە‌ گوایە‌ حزب دە‌ستی بە‌سە‌ر دادگای سلێمانیدا گرتووە‌ ئێمە وێڕای نیگە‌رانیمان و بە‌توندی رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و تۆمە‌تە‌ بێبنە‌مایانە‌‌، بۆ هە‌موولایە‌كی دووپاتدە‌كە‌ینە‌وە‌‌”.

ئاماژە بەوەشكراوە، وە‌ك سەرۆكایەتی دادگای تێهە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی،‌ بە‌هیچ شێوە‌یە‌ك لە‌ كاری پیشە‌یی و سە‌ربە‌خۆیی و بێلایە‌نی و دادگە‌ری لامان نە‌داوە‌ و دە‌ستێوەردانیشمان هە‌رگیز قبوڵ نە‌كردووە‌‌ و هە‌وڵی لە‌وجۆرە‌ش نە‌بووە‌‌.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە،” داوا لە‌و دەزگایە‌ و ئەو پە‌رلە‌مانتارە‌ بە‌ڕێزە‌ دە‌كە‌ین هە‌وڵی ئە‌وە‌ نە‌دە‌ن ناو وناوبانگی سەرۆكایەتیمان و دادگاكانمان لە‌كە‌دار بكە‌ن و بمانخە‌نە‌ هاوكێشە‌ی ململانێ سیاسییەكانەوە كە پەیوەندی بە كاری ئێمەوە نییە، چونكە‌ بە‌دڵنیاییە‌وە‌ سە‌ركەو‌توو نابن و ناتوانن ببنە‌ بە‌ربە‌ست لە‌ڕێڕە‌وی كارە‌كانمان”.