سەردێر

كۆمسیۆن پێویستی بە كارمەندە

مەرجەكانی وەرگرتن خراوەتەڕوو

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستی بە كارمەندی گرێبەستە و مەرجەكانی وەرگتن ڕادەگەیەنێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نوسراوێكدا ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن پێویستی بە كارمەندی گرێبەستە بۆ كاركردن بە مەبەستی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان و دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمسیۆن.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، مەرجی ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی یان سەروتری هەبێت، تەمەنی لە ٣٨ ساڵ زیاتر نەبێت، ڕەزامەند بێت بەوەی گرێبەستەكە تەنها بۆ ماوەی دوو مانگە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت ئەو كەسەی داوكاری پێشكەش دەكات سەر بە هیچ لایەنێك نەبێت و لەلایەن دادگاوە سزا نەدرابێت و لە هیچ تاوانێكەوە تێوەنەگلابێت و كاری تری نەبێت.