سەردێر

نامەی ئەفسەرێكی عاشق بۆ كچە هاوڕێكەی

مێژووی نامەكە بۆ ساڵی 1941 دەگەڕێتەوە

خەڵك-
زاناكان ناوەرۆكی نامەیەكی خۆشەویستی دەگێڕنەوە كە مێژوەكەی بۆ جەنگی جیهانی دوەم دەگەڕێتەوە لەناو كەشتی بارهەڵگری (SS Gairsoppa) كە بەدوری چەند كیلۆمەترێك لە كەناراوەكانی وڵاتی ئیرلەندا نوقوم بووە.

زاناكان توانییان پارچەكانی نامەیەك بەیەكەوە ببەستنەوە و لەناوەرۆك و هێماكانی تێبگەن‌ كە ‌لە ساڵی (1941) لەلایەن ئەفسەرێكی نەناسراوەوە بۆ ئیریسی خۆشەویستی نوسراوە.‌

ئەفسەرەكە بۆ ئیریسی خۆشەویستی نوسیوە: ئاگاداری خۆتبە نەك تەنها لەبەر خاتری خۆت، بەڵكو لەبەر منیش، بەتوندی لەباوەشت ئەگرم و هیوادارم ئەم جەنگە خوێناویە لەماوەیەكی نزیكدا كۆتایی پێ بێت”.

كەشتی بارهەڵگری بەریتانی (SS Gairsoppa) لە كالكۆتای هندستانەوە بەرەو شاری لیڤەر پوڵی بەریتانیا بەڕێكەوتووە، بەڵام (16ی شوباتی 1941)ـەوە لەلایەن كەشتییە جەنگییەكانی ئەڵمانیەوە هێرشی دەكرێتە سەر و دوای تێكشكانی نقوم دەبێت، لە كۆی (86) سەرنشینی كەشتییەكە تەنها یەك كەس رزگاری بوە.‌

ڕۆژنامەی (Irish Times) ئاماژەی بەوە كردوە كە شارەزایان گرنگیان بەو نامەیەی ئەفسەرەكە داوە كە بۆ هاوڕێ كچەكەی نوسیوە، باس لەوە دەكرێت ئەفسەرەكە بە ون بو هەژمار كراوەو نەتوانراوە تەرمەكەی لە قوڵایی دەریا دەربهێندرێتەوە، كچە هاوڕێكەشی نەیتوانیوە نامەكەی بەدەست بگات.