سەردێر

دەروازەی پەروێزخان داخرا

خەڵك-
بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتووچۆی گەشتیاری لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌.

عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بە بڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتووچۆی گەشتیاری لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا.

وتیشی ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێرانەوە هاتوون دەتوانن بگەڕێنەوەو هاوڵاتیانی هەرێمیش دەتوانن بێنەوە و هاتووچۆی بازرگانیش ئاساییە لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران.

وتیشی، كاتی كردنەوەی دەروازەكە بەڕووی گەشتیاراندا دیاری نەكراوەو ڕەنگە پێنج ڕۆژی تر بێت ڕەنگە سبەینێ‌ بێت.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان