سەردێر

هاتووچۆی كۆیە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-
هاتوچۆی كۆیە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە پابەندی خێرایی دیایكراوبن بەهۆی بارینی بەفر و باران و هەبوونی تەمێكی زۆر لە شاخی هەیبەت سوڵتان و كلكە سماق و كەمبوونەوەی ئاستی بینین.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر و باران و هەبوونی تەمێكی زۆر لە شاخی هەیبەت سوڵتان و كلكە سماق، ئاستی بینین كەمبووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەكەن پابەندی خێرایی دیاریكراوبن بۆ ئەوەی دووربن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو.

ئەمرۆ كەشناسی هەرێم رایگەیاند لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە درێژایی كاتەكان ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و بەفر لە ناوچە بەرزەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك و هەولێر دەبارێت.

 

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، سبەینێ یەكشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكاندا دەبێت.