سەردێر

تەندروستی عیراق ئاماری نوێی توشبوون بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 3273 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1978 كەسیش چاكبوونەتەوە و 13 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 897 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3273 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 21 سلێمانی 16 و هەولێر 24 حاڵەت و دهۆك 37 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 1978 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 17 و هەولێر 30 و دهۆك 23 و كەركوك 24 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 13 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 13245 كەس.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری عیراق بۆ 92.7 % بەرزبۆتەوە.

‎May be an image of ‎دەق‎‎