سەردێر

كارەبا پیاوێكی بەتەمەنی سوتاند

 

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی شۆرتی كارەبا لە یەكێك لە ماڵەكانی قەزای سەیدسادق لەگەڵ نەخۆشێكی سەر جێگا كە نەیتوانیوە بێتە دەرەوە لە نێو ماڵەكەدا دەسوتێت.

تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ ماڵێك لە قەزای سەیدسادق بەهۆی شۆرتی كارەباوە، ئاگری گرتووە و سوتاوە “.

دەشڵێت، “وێڕای زیانە مادییەكان پیاوێكی بەتەمەن كە نەخۆشی سەر جێگا بووە و نەیتوانیوە بچێتە دەرەوە بەداخەوە لەناو خانوەكەدا سوتاوە “.

وتیشی، “تەرمی ئەو پیاوە ڕەوانەی سلێمانی كراوە و لە ئێستاشدا تیمەكانی بەرگری شارستانی سەیدسادق كۆنترۆلی ئاگرەكەیان كردووە “.

No description available.

No description available.

No description available.