سەردێر

یەكێتی دوابڕیار لەسەر پرسی لامەركەزی دەدات

خەڵك-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت پڕۆژەی لامەركەزی لە ئایندەیەكی نزیك جێبەجێ بكرێت و بەپێچەونەوە بەردەوامی ئەم دۆخە لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە، كە جێبەجێی ناكات.

د.میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، نەخەڵك و نە یەكێتیش ئەوەندە توانای ماوە بەوشێوازە بژی، بۆیە پێویستە لامەركەزی جێبەجێ بكرێت، ئەگەرنا ئۆباڵی مانەوەی ئەم دۆخە بەمجۆرەی ئێستا لەئەستۆی ئەو لایەنەیە، كە جێبەجێی ناكات.

وتیشی، “لە ھەفتەیەك تا ١٠ ڕۆژی ئایندە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی سەبارەت بە پرسی لامەركەزی ئەنجام دەدرێت”.

ئەمڕۆ لە سلێمانی لەلایەن هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە “دیداری سلێمانی بۆ لامەركەزی” سازكرا.