سەردێر

“بۆ لێدانی ئێران و هاوپەیمانەكانی، ئەمریكا پێویستی بە خاكی هەرێم نییە”

خەڵك-

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران و هاوپەیمانەكانی، ئەمریكا پێویستی بە خاكی هەرێم نییە.

ناوە ناوە گروپەكانی سەر بە ئێران هێرش دەكەنە سەر بەژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و لە نوێترین هێرشیدا كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام درا، گروپی ئەولیائولدەم چەند موشەكێكی ئاڕاستەی هەولێر و بارەگای ئەمریكا كرد و زیاتر لە دە كەس بوونە قوربانی، لای خۆشییەوە بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، وڵاتەكەیان دەستكراوەیە لە هەر كات و شوێنێكی دیاریكراودا تۆڵەی خۆی بكاتەوە.

هێمن میرانی چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمریكا پێویستی بەوە نییە لە هەرێمەوە لە ئێران و بەرژەوەندییەكانی بدات.

وتیشی، “لەم ڕۆژانەی ڕابردوو فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكایی چاودێری ڕەتڵێكی كردووە كە چووەتە سوریا و لەنێو خاكی ئەو وڵاتە لێداون، ئەمریكا خاوەنی تەكنەلۆژیای گەورەی سەربازییە و دەتوانێت ئامانجەكانی بپێكێت”ز

ئاشكراشیكرد، ئەمریكا بەرگری لە هاوپەیمانەكانی خۆی دەكات و بنكەی سەربازی و بەرەژەوەندی و كونسوڵخانەی هەیە لە هەرێم و بەرگری لە بەرەژەوەندییەكانی خۆی دەكات.

سەبارەت بە هەڕەشەكان حەشدی شەعبی كە ئاشكرایدەكەن، دەیانەوێت زیان لە بەرژەویەكانی ئەمریكا بدەن، ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەگەر بۆیان بكرێت دەیكەن، بەڵام هێزی ئەمنی كورستان دەستەوستان نییە لەبەرانبەر ئەو هێرشانە و هێزەكانی خاوەن توانای یەكجار بەرزن، ئەوان دوودڵ نەبوون پشێوی بكەن، ئەوەتا هێرشكارەكانی ئەم دواییە هەر زوو دەستگیر كراون، بەڵام لەناو بەغدا خەڵك دەكوژرێت كەس ناتوانێت بیانگرێت.