سەردێر

مەلا یاسین پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەكات

خەڵك-

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی پیرۆزبایی لە سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات.

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان -سلێمانی بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەكەیان پیرۆزبایی لە عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەكە دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەخوازم بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنەوەتان بۆ ڕێبەریكردنی كۆمەڵ، ببێتە مایەی خێروخۆشی میللەتەكەمان و دەستی بەهێزی دەستگیرۆیی و بیری گەشاوەی دین و ژین بن و كۆششكاری ڕێی بووژانەوەی ئابووری و بناغەی ئابوورییەكی بەهێزی هەرێمەكەمان بن.

دەقی پیرۆزباییەكە..
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەرێز؛ مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان.

هەڵبژاردنەوەی جەنابتان، وەك ڕێبەری كۆمەڵ لەدڵەوە خۆشحاڵی كردم، چاوی هیوامان لەسەر هەوڵی بێووچانتانە بۆ گەیشتنی وڵات بە كەناری ئارامی.

دەخوازم، بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنەوەتان بۆ رێبەریی كردنی كۆمەڵ، ببێتە مایەی خێروخۆشی میللەتەكەمان و دەستی بەهێزی دەستگیرۆیی و بیری گەشاوەی دین و ژین بن و كۆششكاری ڕێی بووژانەوەی ئابووری و بناغەی ئابوورییەكی بەهێزی هەرێمەكەمان بن.

لە یەزدانی مەزن داواكارین، تین و تاوی نوێی دیریكردنەوەتان هۆكار بێت بۆ خۆشگوزەرانی تاك بە تاكی وڵات و كوژانەوەی كین و دووبەرەكی نێوماڵی كورد و رێخۆشكەر بن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان سەرجەم لایەنەكان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمەكەمان و هەوڵدانتان بۆ بەگەڕخستنی گەشانەوەی ئابووریی و سەرپێ خستنی بازاڕ و بووژانەوەی ژێرخانەكەی بێت..

بەم بۆنە پیرۆزەوە بەناوی خۆم و هاورێیانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پیرۆزبایی لە جەنابتان دەكەم و سەركەوتنی كۆنگرەكەتان دووبارە لێ پیرۆز و سەرفرازیتان ئاواتمانە.

هەر شاد و سەركەوتووبن خوای باڵادەست یاوەرتان بێت.

یاسین مەحمود رەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی