سەردێر

بەهۆی تەم و بەفرەوە ڕێگایەكی سەرەكی ناو سلێمانی داخرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دروست بوونی تەم و بارینی بەفرەوە ڕێگای سلێمانی بۆ شاخی گۆیژە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بارینی بەفر و بوونی تەمێكی زۆرەوە ڕێگەی سەر شاخی گۆیژە بەربەست دەكرێت ‌و بەهیچ شێوەیەك هاتووچۆی لێوەناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها هاتووچۆ بە تونێلی پێشڕەودا دەكرێت ئەمەش بەمەبەستی سەلامەتی گیانی هەموولایەكە.

هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات، “پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆبن تاوەكو گیانی خۆتان ‌و ئازیزانتان پارێزراوبێت”.