سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆودا 2 كرێكاری شارەوانی گیانیان لەدەستدا

خەڵك-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كرێكاری شارەوانی گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە دوو كرێكاری شارەوانی گیانیان لەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی شارەوانی لەگەڵ بارهەڵگرێك لەسەر شەقامی 120 مەتری خۆیان بەیەكدا كێشاوە و لەئەنجامدا دوو كرێكاری شارەوانی گیانیان لەدەستدا.