خەڵك-
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی ڕەوتی حیكمە گەیشتە شاری سلێمانی.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و بەشێكی بەرپرسانەوە پێشوازی لێكرا.
بڕیارە لە شاری سلێمانی، عەممار حەكیم بەشداری لە مەڕاسیمی 18 ساڵەی یادی كوژرانی محەمەد باقڕ حەكیم بكات و تاجە گوڵینەش لەسەر مەزاری مام جەلال لە دەباشان دابنێت.