خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ.
د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕوونكردنەوەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، چەند پەیج و سایتێكی میدیایی بەناوی وەزیری تەندروستی هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە، گوایە قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت، بۆ هاووڵاتیان و ڕای گشتی ڕووندەكەینەوە، كە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێكی قەدەغەی هاتووچۆ نیە.
ئاشكراشیكرد، هەر ڕێكارێك یان بڕیارێك هەبێت بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت، لە لایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی بڵاودەكرێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و ئێران، كە هاوسنووری هەرێمی كوردستانن بەرزبۆتەوە و هاوكات بەراورد بە مانگی ڕابردوو ڕێژەكەش لە هەرێم بەرزبۆتەوە.