سەردێر

دابەشكردنی نەوت لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-
دابەشكردنی نەوتی سپی، كە لەلایەن حكومەتی عیراقییەوە دابین كراوە بەسەر هاووڵاتیاندا لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی چوار دەستپێدەكاتەوە.

تەها ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەناو شاری سلیمانی دەست بە دابەشكردنی بەشە نەوتی سپی هاووڵاتیان دەكرێتەوە بەپێی كارتی زیرەك.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری مەڵبەندی چوار لە گەڕەكەكانی شێخ قادری چوێسە و كارێزەوشك نەوت دابەش دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، هەفتانە ڕۆژێك لەناو شار و ڕۆژێكیش لە دەرەوەی شار نەوت دابەش دەكرێت و بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 44 هەزار دینار وەردەگیرێت.