ئەدهەم بارزانی هیوا دەخوازێت گیراوانی بادینان بگەڕێنەوە باوەشی خانەوادەكانیان.
ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:” هیوادارم كە دەزگای داد لە كوردستان، بەو بڕیارە دا بچێتەوە كە چەند گیراوی دەڤەری بادینان بە زیندان سزا دران”.
ئاماژەی بەوەشداوە:” هیوای ئەوە دەخوازم ئەو پێداچوونەوەیە ببێتە هوكارێك بۆئەوەی گیراوان بتوانن بگەڕێنەوە باوەشی خانەوادەكانیان”.
دەقی نووسینەكە:
خوشكان برایان
سڵاو و رێز
هیوادارم كە دەزگای داد لە كوردستان، بەو بریارە دا بچێتەوە كە چەند گیراوی دەڤەری بادینان بە زیندان سزا دران .
هیوای ئەوە دەخوازم ئەو پێداچوونەوەیە ببێتە هوكارێك بۆئەوەی گیراوان بتوانن بگەرێنەوە باوەشی خانەوادەكانیان.
براتان
ئەدهەم بارزانی
١٩-٢-٢٠٢١