سەردێر

هەرێم، ئامارێكی نوێی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 131 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و هیچ كەسێك گیانی لەدەستداوە و 80 كەسیش چاكبوونەتەوە.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا و لە ئەنجامی پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە 131 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەكی زیاتر دادەنرێت، لە هەمان كاتدا 80 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕادووە و چاكبوونەتەوە و هیچ كەسێكیش بەهۆی پەتاكەوە گیانی لەدەستنەداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، لەو دەمەی پەتاكە بڵاوبۆتەوە، تا ئێستا كۆی گشتی تووشبوون گەیشتۆتە 107549 كەس و 102843 كەسیان چاكبوونەتەوە و 3504 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیانلەدەستداوە.