سەردێر

بەوێنە، شەقامەكانی بەغدا چۆڵن

خەڵك-

شەقامەكانی بەغدا لەدوای سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەچۆڵی دەردەكەون.

بەپێی چەند وێنەیەك كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراونەتەوە، دوای ئەوەی لەسەرلەئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممەوە قەدەغەكردنی هاتووچۆ سەپێنرا كە بۆ دوو هەفتە یبردەوام دەبێت لە ئاكامی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، شەقامەكانی بەغدای پایتەخت كە پێشتر جمەیان دەهات، لەئێستادا بەچۆڵی دەردكەون.

سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە پارێزگەكانی عیراق، دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم چەند ڕۆژەی دوایی و تۆماركردنی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكەش لە ژمارەیەك لە پارێزگەكان، هۆكارێكی تری ئەو بڕیارەی دەسەڵاتدارانی تەندروستی عیراق بوو كە ترسی ئەوەیە ببێتە مایەی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە و داڕمانی سیستمی تەندروستی لە وڵات.