سەردێر

بەوێنە، لە كەركوك شۆفێرێك بەهۆی سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دەسوتێنێت

خەڵك-
شۆفێرێكی تاكسی بەهۆی سزای سەرپێچی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، لە كەركوك، ئۆتۆمبێلەكەی دەسوتێنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن عەقید مازن ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی هاتووچۆ شرفێرێكی تاكسیان لە ناوچەی سەر پرد لە ناوەڕاستی كەركوك سزاداوە بەهۆی سەرپێچی قەدەغەكردنی هاتووچۆ”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”شۆفێرەكە وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕێوشوێنی سزادانەكە، ئۆتۆمبێلەكەی خۆی سوتاند”.