خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8 هەزار و 17 حاڵەتی تشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و ٧٧ كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە .
سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەسەرتاسەری وڵاتەكەی ٧٧ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و كۆی گشتی گیان لەدەستدان گەشتە ٥٩ هەزار و ٣٤١ كەس.
ڕاشیگەیاندووە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردووشدا ٨ هەزار و ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماڕ كرا و بە كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانیش لەو وڵاتە گەشتە ١ ملیۆن و ٥٥٨ هەزار و ١٥٩ كەس.
باسی لەوەشكرد، تا ئێستا بە كۆی گشتی ١ ملیۆن و ٣٣١ هەزار و ١٦٢ كەس چاكبوون و نەخۆشخانەیان بەجێ هشتووە و ٣ هەزار و ٦٦٩ كەس لە ژێر چاودێری چڕدانە.