سەردێر

ناوی ئەندامانی نوێی سەركردایەتی كۆمەڵ ئاشكراكرا

خەڵك-

پاش ئەوەی لە درێژەی كارەكانی ڕۆژی یەكەمی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی بەڕێوەچوو كەمێك بەر لە ئێستا ناوی ئەندامانی نوێی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكراكرا.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دووەم ڕۆژی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت و پێشتر دەنگدان بۆ سەركردایەتی نوێی كۆمەڵی ئیسلامی كراوە و پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بە كۆتا گەیشت، ناوی ئەندامە نوێیەكانی سەركردایەتی ئاشكرا كران.

بە پێی زانیارییەكان لە كۆنگرەی كۆمەڵ، لە كۆی 68 كاندید، 22 ئەندامی نوێی سەركردایەتی هەڵبژێردران كە بریتین لە:
1. عەبدولستار مەجید، بە ( 619) دەنگ
2. مامۆستا دلێر گەرمیانی، بە (585) دەنگ
3. ئەحمەد حاجی رەشید، بە (566) دەنگ
4. ریبوار حەمەد، بە (565) دەنگ
5. محەمەد حەكیم، بە (535) دەنگ
6. یاسین حەسەن، بە (523) دەنگ
7. فەخرەدین قادر، بە (520) دەنگ
8. فاروق عەلی، بە (512) دەنگ
9. عەبدولستار تەمەر ڕێكانی، بە (417) دەنگ
10. قومریە محەمەد نەجیب، (386) دەنگ
11. ئەنوەر فەرەج سەعدون، بە (383) دەنگ
12. شوان رابەر، بە (381) دەنگ
13. مامۆستا محەمەد بامۆكی، بە (345) دەنگ
14. كامەران بابان زادە، بە (342) دەنگ
15. محەمەد ئەحمەد، بە (328) دەنگ
16. كوردستان حەمە رەشید، بە (311) دەنگ
17. ئومێد مستەفا، بە (307) دەنگ
18. بێستون حەمە ساڵح، بە (281) دەنگ
19. عەبدوڵا پێنجوێنی، بە (275) دەنگ
20. قەدەمخێر عەبدوڵا، بە (255) دەنگ
21. كامەران فەتاح، بە (251) دەنگ
22. ئاڤان ئەحمەد، بە (228) دەنگ

May be an image of 27 people