سەردێر

لیژنەی دارایی: هەرێم و بەغدا ڕێكەوتن

خەڵك-
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، گەیشتن بە ڕێكەوتنێكی نیمچە كۆاتایی سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی گشتی 2021ی عیراق، ڕادەگەیەنێت.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی درایی پەرلەمانەوە بڵاویكردەوە”فراكسیۆنە سیاسییەكان لەسەر شێوازیی نوێی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا، گەیشتە ڕێكەوتنی نیمچە كۆتایی”.

بە وتەی دلێمی، ڕێكەوتنەكە جێگەی ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمە، لێكگەیشتنێكی هاوبەشیش هەیە لەبارەی داهاتەكانی نەوت و داهاتەكانی تر و پشكی هەرێم”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، پێشبینی كرد لە دوای نوسینەوەی ڕێكەوتنی كۆتایی لە چوارچێوەی ماددەی 10ی بودجەدا و كۆتایی هێنان بە شێوازیی نوێی خشتەكان و هاوپێچەكانی تر، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر بودجە بدرێت”.