سەردێر

وادەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

خەڵك-
وادەی دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەندراو وابڕیاریشە تا كۆتایی مانگ مووچەی سەرجەم وەزارەتكان دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە میدیاكانی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاندووە، دابەشكردنی مووچە لە 25ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و تا كۆتایی مانگیش، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

بەپێی دەستەوزاژەكان واپێدەچێت، مووچەی ئەم مانگەش بە هەمان میكانیزمی مانگی ڕابردوو دابەش بكرێت، هەرچەندە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە كە مانای زیادبوونی داهاتەكانی حكومەت دەگەیەنێت.