سەردێر

پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد

خەڵك-
پارێزگاری نوێی هەولێر، لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوێندی یاسایی خوارد.

بەپێی راگەیێندراوێكی كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، پارێزگاری نوێی هەولێر، لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوێندی یاسایی خوارد و لە ڕێوڕەسمەكەشدا ڕێبەری ئەحمەد وەزیری نتاوخۆ ئامادەبوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و ڕایگەیاند، ئەركی بەڕێز پارێزگاری هەولێر قورسە، بەتایبەتی لەم دۆخەدا كە كۆمەڵێك كێشە و قەیران رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە، پارێزگاری هەولێریش دەبێ پارێزگاری هەموو خەڵكی پارێزگای هەولێر بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بێت و بە یەك چاو سەیری هەموو لایەنەكان بكات”.

هەر لە لە رێوڕەسمەكەدا كە لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە” نێچیرڤان بارزانی یادی پارێزگاری پێشوو د. ‌فرسەت سۆفی كردەوە كە بە نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد، پرسە و سەرەخۆشی لە هەموو ئەو خێزانانەش كرد كە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە، كەسوكاریان لەدەستداوە. هەروەها پارێزگاری شەهید فرەنسۆ هەریریشی بەبیرهێنایەوە كە ئەمڕۆ 18ی شوبات، یادی شەهیدبوونیەتی”.