سەردێر

قوتابخانەیەك داخرا

 

خەڵك-ئارام سەردار

بەهۆی تۆماركردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا و دووحاڵەتی گوماناوی قوتابخانەی مەولەوی بنەڕەتی داخرا.

قوتابخانەی مەولەوی بنەڕەتی لەهەولێر كەسەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێرە دوو حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە كە مامۆستایەك وفەرمانبەرێكن، دوو حاڵەتی گوماناویش هەن بۆیە قوتابخانەكە بەشێوەی كاتی داخرا.

بەپێی زانیاریەكان، تائێستا لەقوتابخانەكە هیچ حاڵەتێك لەناو خوێندكارانی قوتابخانەكە تۆمار نەكراوە، ئەو كەسەشی سەرتا تووشبووە لەدەرەوەی قوتابخانە بەركەوتەی هاوسەرەكەی بووە.