سەردێر

لە بەغدا خۆپیشاندان دژی هێرشەكانی توركیا دەستیپێكرد

خەڵك-

لە شاری بەغدا خۆپیشاندان لە دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان دەیان خۆپیشاندەر لە بەغدا خۆپیشاندانێكیان رێكخستووە لە پێش باڵەخانەی باڵوێزخانەی توركیا لە عێراق.

خۆپیشاندەران لەوێ ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دەدەن لە هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

خۆپیشاندەران داوا دەكەن سوپای توركیا هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان رابگرێت.

لێدوانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ هێرشكردنەسەر شنگال شیعەكانی عێراقی توڕە كردووە.

حەشدی شەعبی زیاتر لە 5 هەزار چەكداری رەوانەی شنگال كردووە بۆ بەرگریكردن لە كاتی هێرشی توركیادا.

نوێنەران شیعە لە پەرلەمان و بەرپرسان و فەرماندە سەربازیەكانی شیعەكان نیگەرانی خۆیان لە هێرشەكانی توركیا نیشانداوە داوای هەڵوێستی حكومەت و پەرلەمانیان كردووە.