سەردێر

“دەتوانرێت سزای چالاكوانەكان هەڵبوەشێنرێتەوە”

خەڵك-
دوای ئەوەی دادگای تاوانەكانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی كردنی سەپاند بەسەر پێنج چالاكوان و ڕۆژنامەوانی بادینان ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە و حاكم ڕزگار محەمەد دەڵێت دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج كەسە هەڵبوەشێنێتەوە.

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین ئەندامی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت، ئەنجومەنی دادوەری مافی ئەوەی نییە بەیاننامە دەربكات لەسەر دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانە یان هەر دۆسێیەكی تر چونكە دەبێتە لایەنداری ئەوە، كاری دادگای پێداچونەوەیە ئەویش پاش پێداچونەوە بەبڕیار و دۆسێیەكەدا بەڵام هێشتا دۆسێیەكە نەهاتووەتە دادگای پێداچونەوە.

دەشڵێت”دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج كەسە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر یاسایی نەبوو دەتوانن ئەو تۆمەتبارانە یەكسەر ئازاد بكەن”.

وتیشی، لەم كێشەیەی ئێستا من نازانم چونكە دۆسێیەكەم نەبینیوە كە بەچ ماددەیەك حوكمیان داون ئەگەر لەو ماددانە بێت كە لەبنەڕەتدا سزای هەتا هەتایی تێدا هەیە یان لەسێدارەدانی تێدا هەیە ئەوە دادگا بەبێ ئەوەی كەسیش “تەمیزی” بكاتەوە دەبێت بینێرێت بۆ دادگای پێداچونەوە و ئەوكاتە لایەنی تۆمەتبار كە حوكمدراوە داواكاری گشتیش هەر بۆی هەیە هەردوولایەن مافیان هەیە داوای پێداچوونەوە بكەن لەدادگای پێداچوونەوە.”

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان