سەردێر

نرخی نەوت زیاتر بەرز بووەوە

خەڵك-

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بۆ یەكەمجار لە سەرەتای مانگی كانوونی دووهەمی 2020وە لەگەڵ دابەزینی ئاستی بەرهەمی ئەمریكا لەچوارچێوەی قەیرانی وزەدا.

ئەمڕۆ نرخی گرێبەستە دواخراوەكان لە لەندەن بە رێژەی 1.4 بۆ 65.21 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بەرز بووەوە، ئەمەش بەهۆ كاری ئەو شەپۆلی بەفرەی تێكساسی گرتووەتەوە كە بووە بەهۆی بڕینی وزەی كارەبا لە سەرانسەری نێوەڕاستی ئەمریكا، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی 4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە.

چاوەرێدەكرێت خراپی كەشوهەوا بەردەوام بێت بۆ ئاستەنگكردنی بەرهەمی نەوت لە رۆژان و هەفتەی داهاتوو.