سەردێر

هاوژینی هونەرمەند محەمەدی ماملێ کۆچی دوایی کرد

بەرە بەیانی ئەمرۆ هاوژینی هونەرمەند محەمەدی مامملێ کۆچی دوایی کرد.

وریا ماملێ کوری هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ ڕایگەیاند؛ بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنم کە دایکم  (ئامین مەولودیان) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم ڕێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠١/٢٠٢١) لە. تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایکە ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٢٦ز و کچی یەک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیان ناسراو بە “حەمەدی مەولودە چرچی‌”ـیە.

تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت دوو جاران هاوسەرگیریی کردووە، یەکەمجار ساڵی (١٣٣٠ه/١٩٥١ز) بە خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار و کوڕێک و کچێک بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی “سولەیمان خودایار” و “ڕوناک مەولودیان / خودایار”.
لە پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار (١٣٤٠/ ١٩٦١) لە ساڵی ١٣٤٣/١٩٦٤ شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار و لە بندەستی کاپیتان حەمەدی مەولودیان (ڕاتبی) ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەجێدەگەیاند.

کچێک و چوار کوڕیش بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی شەهیدی لەسێدارەدراو عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.