سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێكی ‌ مردن بە كۆرۆنا تۆمار نەكراوە

خەڵك
هەرچەندە ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن جارێكی دیكە ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا زیاد بكاتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە،كە ئەمڕۆ تەنها دوو حاڵەتیان هەبووە .

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كە وێنەی ددراوە بە (خەڵك) ئەمڕۆ چوار شەممە 17-2-2021 هیچ حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و تەنها 2 كەسیش لە نەخۆشخانە داخڵ كراون و لە بەرامبەردا هیچ كەسیش دەرچووە لە نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، لە ئێستادا 17 نەخۆش لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن ، 15 نەخش لە ژێر ئۆكسجیندان و 2 كەسی دیكەش لە چاودێری چڕدان.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە