سەردێر

نەخۆشخانەیەكی هەڵەبجە بەبێ‌ پزیشك داخراوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی نەبوونی پزیشكەوە كلینیكی ڕاوێژكاری ئێواران داخراوە و داوا لە پزیشكانی پسپۆڕ دەكات ڕاژەكەیان بگوازنەوە بۆ سەر میلامی تەندروستی و زانكۆی شارەكە.

‎ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ئێستادا لەبەر نەبوونی پزیشك لە كلینیكی ڕاوێژكاری ئێوارانی ھەڵەبجە، ڕاوێژكاری ئێواران بە ناچاری داخراوە و وەك پێشوو ناتوانین خزمەتەكانمان لە كەرتی گشتی پێشكەش بە هاوشاریانمان بكەین و ھاووڵاتیان بێبەش بوون لە خزمەتگوزاری تەندرووستی لەو سێكتەرەدا.

ڕاشیگەیاندووە، بۆیە لە چێوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ باشتركردنی كەرتی گشتی و هەوڵدان بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی ئەو سێكتەرە گرنگە، داوا لە پزیشكە پسپۆڕەكان دەكەین، ڕاژەكانیان بگوازنەوە لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان یاخود بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی بۆ سەر میلاكی خوێندنی باڵا و زانكۆی هەڵەبجە بە مەرجی كاركردن و ھاوكاری كردنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە كەرتی گشتیدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “‎دەتوانن داواكارییەكانیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بكەن”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان