سەردێر

نەپەگە: لە گارە 15 گەریلا شەهید بوون و 37 سەرباز كوژران

ناسنامەی دیلە كوژراوەكانی توركیا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پارستنی گەل (نەپەگە) وردەكاری شەڕ و پێكدادانەكانی 4 ڕۆژەی چیای گارە بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە گورزێكی كوشندە لە دوژمن درا و لە بەرخۆدانەكاندا 15 گەریلا شەهید بوون، كە 6 گەریلایان لە شەڕی پاراستنی دیلەكانی توركیادا شەهید بوون و دەشڵێت: “37 سەربازی توركیا كوژراون”.

هێرشی هێزەكانی دەوڵەتی توركیا لە سەر چیای گارە بەیانی ١٠ی شوبات دەستیپێكرد ٤ڕۆژ بەردەوام بوو، ئێوارەی ١٣ی شوبات كۆتایی هات.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پارستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەوڵەتی تورك هاوكات لەگەل هێرشی داگیركاری بەهاوكاری دەیان هەلیكۆپتەر و زیاتر لە ٤٠ فڕۆكەی جەنگی تەواوی هەرێمەكەیان بۆردومانكرد، بەڵام هێزەكانی گەریلا بە تووندی وڵامی دوژمنیان دایەوە و هەر لە هەنگاوی یەكەمەوە گورزی كوشندەیان لە دوژمن وەشاند.

“هێرشی داگیركاری بۆ لەناوبردنە”
ڕژیمی فاشیست كە تەنگاوبوو، بە تكنۆلۆژی هەرە پیشكەوتووی سەربازی ویستی بە رێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ئەنجامی سیاسی مسۆگەربكات، هەربۆیە ئەو مەترسیەی دابەرخۆی و ئەم هێرشەی ئەنجامدا. هەرێمی گارێ بۆ ماوەی ٤ڕۆژ بە چڕی بۆردومانكرا. سوپای تورك هەم بە بڵاوە كردنی هێز لە ناوچەكە ویستی بە شێوازێكی هەمیشەیی جێگیر ببێت، هەمیش ویستی دیلەكانی دەستی ئێمە وەربگرێتەوە. ئاشكرایە كە باش زانیبوویان كە ناتوانن بە ئاسانی بەدەستیان بخەن، بەڵام سەرەڕای ئەو ئاگاییە ئەو ئۆپەراسیۆنەیان دەستپێكرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ڕزگاركردنی ئەسیرەكان نەبوو، بە دڵنیاییەوە بۆ لەناوبردنیان بوو. ئاشكرایە كە ئەگەر لە هەنگاوی یەكەمدا بیانتوانیبا لە شوێنی دیاری كراودا جێگیر بوایان، ئەوا لە بازنەیەكی ئیستراتژیكی گارێ جێگر دەبوون و بەو شیوەیە لەوێ بۆ هەمیشە جێگیردەبوون. ئەردۆگان و باخچەلی ، بۆ ئەوەی تەمەنی ڕژیمەكەیان درێژبكەنەوە بەردەوام دەیانهەویت خۆیان سەركەوتوو نیشان بدەن، بەو شیوەیە چیرۆكی خۆیان بۆسەركەوتن وەك ڕاستی نیشان بدەن دەست دەدەنە ئۆپەراسیۆنێكی ئاوەها و هێرش ئەنجام دەدەن. هەربۆیە ئەم هێرشەیان بۆ خۆیان لە ئاستێكی بەرزی ئیستراتژیكی گرینگ دەدیت، پلانێكی هەرە تۆكمەیان دانا، ئەنجامیاندا و وەك هێرشێكی تایبەت رێكیانخست. ئەم هێرشە بە هاوئاهەنگی و ئاگایی هێزە هەرێمییەكان و تا رادەیەكی بە پشتگیری ئەوان پلانی بۆداڕێژرا.بەو شێوەیە ویستیان بە دڵنیاییەوە ئەنجام مسۆگەر بكەن.

“گورزێكی كووشەندە لە دوژمن درا”
لە دژی ئەو پلانەی خاینان و دوژمنان كە بە مانگ ئامادەكاریان بۆكردبوو، هێزەكانی گەریلا بە فەرماندەیی فەرماندەی قارەمان شۆرش بە تووندی وڵامی دوژمنیان دایەوە و هەر لە هەنگاوی یەكەمەوە گورزی كوشەندەیان لە دوژمن وەشاند. دەوڵەتی تورك هاوكات لە گەل هاوكاری دەیان هەلیكۆپتەر و زیاتر لە ٤٠ فڕۆكەی جەنگی تەواوی هەرێمەكەیان بۆردومانكرد و بەو شێوەیە ویستیان بگەنە ئامانجەكانیان. ئەو هەموو هێرشەی دەوڵەتی تورك، لەلایەن گەریلاكانی ئازادی كوردستانەوە بە ڕۆحێكی فیدایی ئاپۆیی، بە خوڵقاندنی تاكتیكی نوێی گەریلایی و بەڕێگە و ڕێبازی جیاوازەوە پووچەڵكرایەوە.

“بۆ پاراستنی دیلەكان ٦هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون”
هێزە داگیركەرە فاشیستەكان كەمپی دیلەكان لە گوندی سیانێ-یان گەمارۆدا. لەلایەك پێش لە هێزی داگیركەر گیرا كە لە هەرێمەكە بڵاو نەبنەوە، لە لایەكی ترەوە ئەو هێزانەی كە كەمپەكەیان گەمارۆدابوو خۆیان گەمارۆدران و بەم شێوەیە رێگەیان لێگیرا كە خۆیان دەربازبكەن و جێگیر ببن. سوپای تورك تەنیا بە هێرشی ئاسمانی چڕتوانی هێزەكانی خۆی بپارێزێت. سوپای تورك سەرەتا لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ناوچەكە و كەپمەكەی بۆردومانكرد، دواترهەولی دا لە رێگەی زەوییەوە پیشڕەویی بكات و بگاتە كەمپەكە. هەر بۆیە شەڕی فیزیكی لە كەمپەكە روویدا. كەس ناتوانیت ئیدعای ئەوەبكات لەو كەشەی شەڕدا كە بە ڕۆژان و بە چركە بەردەوام بوو دیلەكان بپارێزرێن. بۆ پاراستنی دیلەكان ٦ هەڤاڵی ئێمە شەڕیان كرد و شەهید بوون لە ئەنجامدا ١٢ دیلی هێزی ئاسایشی تورك و گیراوێك لە باشووری كوردستان گیانیان لەدەستدا.

“سوپای تورك گولەی بەردایە سەری ئەو مرۆڤانەی كە گیانیان لەدەست دابوو”
بە تایبەتی لە رۆژی چوارەمدا دوای ئەوەی كە دوو كەس كەوتنە دەستی دوژمن، كە هێشتا لای ئێمە ڕوون نییە چۆن بووە، سوپای تورك بە شێوازێكی دڕندانە هێرشی كردە سەر كەمپەكە، بە بەكارهێنانی گازی كیمیایی ویستی ئەنجام بگرێت. لەوێدا هەلوێستێكی ترسنۆكانەی نیشاندا لە جێگەی ئەوەی بە هێزی خۆی شەڕبكات كەڵكی لە تكنیك و بۆمبی گاز گرد و ویستی ئەنجام بگرێت. ئاشكرایە، دوای ئەوەی كە ئەو ڕێژەیە لە گازی بەكارهێنا، فیشەكی بەردایە سەر ئەو مرۆڤانەی كە كوژرابوون و ئەوانی خنكاند. سوپای تورك كە لە مەیدانی شەڕدا شكەستی خوارد و نەیتوانی بكەوێتە ناو كەمپەكە، تەنیا بە ئاگایی لە هەندی گیراو، بە ڕێبازێكی قڕێژ بكەوێتە ناو كەمپەكە.

“تێكشكاندنیان لە گارێ سەرەتای لەناوچوونیانە”
ئەو سیستەمە دڕندەیە كە هیچ بۆنێكی لە مرۆڤایەتی نەبردووە، بۆ ئەوەی كە ڕاستی خۆی بشارێتەوە و هەیبەتی خۆی ڕزگار بكات مرۆڤەكانی خۆشیان بە ئاسانی دەكوژن. ئەو سیستەمە ناچار دەكرێت لە بەردەم مێژوودا دادگایی بكرێت. ئەو زهنیەتە كە بۆ دەسەڵاتداری خۆی، مندالانی ئەم گەلە دەكوژێت، چی دەكات با بیكات هیچكات ناتوانێت لەم هەلدێرە كە تێ كەوتووە ڕزگاری ببێت. لە بەر ئەوەی ئەم هێرشە دڕندانە سەربازیەی ڕژیمی ئاكەپە و مەهەپە كە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتداری خۆیان لە گارێ دەستیانپێكرد تێكشكا. بۆ ڕژیمی فاشیست كە بەردەوام هەوڵ دەدات خۆی سەركەوتوو نیشان بدات و كۆمەلگە چەواشە بكات، تێكشكاندنیان نیشانەی ئەوەیە ڕووخانی دەسەڵاتەكەیان نزیكە. ئاشكرایە كە ڕژیمی ئاكەپە و مەهەپە لە شەڕی ٤ڕۆژەی گارێ دا بە هیچ شێوازێك نەگەیشتنە ئامانجی خۆیان و شكەستێكی گەورەیان خوارد و گەریلاكانی ئازادی لووتیانی دابەعەرزدا . چۆن تێكۆشانی شوباتی ٢٠٠٨ لە زاپ بووە دەستپێكی كۆتایی هێنانی وەسایەتی سوپا، تێكۆشانی شوبای ٢٠٢١ی گارێ دەبێتە سەرەتای تێكشكاندنی دەسەڵاتی فاشیست.

“كوژرانی ٣٧ سەرباز و پلەداری دوژمن پشتڕاستكرایەوە”
لەم شەڕە ٤رۆژەدا ٣٧ كوژراوی سوپای توركیای داگیركەر لەلایەن هێزەكانی ئێمەوە پشتڕاستكراوەتەوە. هەروەها بە دەیان برینداریان هەیە. بەڵام هەندی لە هێزەكانی ئێمە پیش ئەوەی ڕاپۆرتی شەڕ بگەێننە دەستی ئێمە شەهید بوون، ئەو ژمارە ژمارەی تەواوی كوژراوانی دوژمن نییە. كوژراوی دوژمن زۆر زیاترە بەڵام ئەو كوژراوانەی كە هیزەكانمان پشتراستیان كردووەتەوە بڵاو دەكەینەوە. هەروەها گەریلاكانی ئێمە ٢ هەلیكۆپتەری سكۆرسكی-یان كردە ئامانج، گورزیان بەركەوت بەڵام پیش ئەوەی كە بكەونە خوارەوە لەهەرێمەكە دوور كەوتنەوە.

“١٥ هەڤاڵی ئێمە بە قارەمانی بەرخۆدانیان كرد و شەهید بوون”
لەم شەرەدا ٦ هەڤالی ئێمە لە ژێردەستی فەرماندە شۆرشدا كە كەمپی دیلەكانیان دەپاراست، دوای بەرخۆدانییەكی قارەمانانە شەهید بوون. ٥ هەڤالی تریشمان لە كاتی جیاواز لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون. لە دەرەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكە كاتێك دوژمن پاشەكشێی دەكرد و هەڵدەهات، ٣هەڤالی ئێمە و هەڤالێكی ترمان لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەدا شەهید بوون. لەم شەڕە ٤ ڕۆژەدا بە گشتی ١٥ هەڤالی ئێمە بەقارەمانی شەهید بوون و ٢كەسیش كەوتنە دەستی دوژمن. ناسنامەی هەڤالانی شەهید لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەكرێنەوە.

“پۆلیس، سەرباز و ئەندامی میتی دیلكراو”
لەوشەڕەدا پۆلیس، سەرباز و ئەندامی میتی دەوڵەتی تورك كە دیل بوون كوژران،عادل كاباكل، ئایدین كۆسە، حسێن ساری، مەولوود قەهوەچی، محەمەد سالەح كەنج، مووسلم ئاڵتینتاش، سەدات سوورگون، سەداد یابلاك، سەمیح ئوزبەی، سلێمان سونگوور، ئۆمید بجر و ڤەداد كایابوون. یەكیك لە هاوولاتیانی خەڵكی دهۆك كەسیك بەناوی جووتیار موحسن كە ماوەیەكی كورت بوو گیرابوو لەو هێرشەدا كوژرا.

لەو هێرشەی ڕژیمەكەی ئاكەپە و مەهەپەدا ئێمە سەرخۆشی لە بنەماڵەی دیل و گیراوەكان دەكەین كە گیانیان لەدەستداوە. دەبیت هەموو گەلی ئێمە و گەلی توركیا بزانن، كە ئێمە ماوەی ٦سالان ئەو كەسانەمان پاراست و هەتا كۆتایی هەوڵماندا كە بیانپارێزین. چارەنووسی ئەوان لە ئیرادەی ئێمەدا نەبوو، ئێمە بەرپرسیاری ئەو شتە نین. ڕژیمی ئاكەپە و مەهەپە بەرپرسیاری ئەوهێرشەن. بەڵام بەدڵنیاییەوە مێژوو ئەوان دادگایی دەكات.

“بەرخۆدانێكی مەزن و مێژوویی”
وەكۆ ئەنجامی بەرخۆدانی گارێ، لە هەمبەر تێكۆشانی سەردەم، شۆڕشگێڕانی سەر ڕێبازی ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی بەرخۆدانێكی مێژوویی و مەزنیان خوڵقاند. لە سەركەسایەتی فەرماندە هەڤال شۆرش كە فەرماندەیی ئەم بەرخۆدانیە مێژووییەی دەكرد ، هەموو شەهیدان قارەمانی خۆمان یاد دەكەینەوە. سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای ئەو هەڤاڵە فیداییانە، لە گەلی كوردستانی وڵاتپارێز و گەلی كورد دەكەین. ئەم بەرخۆدانە مەزنە بەرهەمی خوێنی شەهیدانی قارەمانە. ئێمە قەرزداری ئەوانین. ئەو قارەمانانە بە بەرخۆدانی خۆیان بە ئاوایەكی ئاشكرا نیشانیاندا كە شێوازی سەركەوتن دەبێت چۆن بێت. ئەو هەڤاڵە قارەمانانە وەك مەشغەڵێكی سەركەوتن لە نێو تێكۆشانی ئێمەدا ژیان دەكەن.”