سەردێر

زیاتر لە 30 پەڕلەمانتار نامەیەك ئاڕاستەی دادگای تەمییزی هەرێم دەكەن

خەڵك-
لەسەر دۆسیەی سەپاندنی سزای 6 ساڵ بەسەر زیندانیانی بادینان لەلایەن دادگای تاوانەكانی هەولێرەوە 31 پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی كوردستان نامەیەك ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم (تەمییز) دەكەن و داوا دەكەن، ” هەستیارییەوە پیاچوونەوە بە دۆسیەی‌ سزای‌ سزادراوانی‌ ناوهێنراودا بكەن”.

ئەو پەڕلەمانتارانە لە نامەكەیاندا، كە وێنەشی دراوە بە (خەڵك) ڕایانگەیاندووە، ئەم سزایە لەگەڵ بنەما دەستورییەكان‌ و بنەماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌ و ئامانجەكانی‌‌ ڕاپەڕینی‌ بەهاری‌ ساڵی‌ (١٩٩١)ی‌ خەڵكی‌ كوردستان بۆ ئازادی ‌و ئازادی‌ ڕادەربڕین ‌و كاری‌ سیاسی‌ یەكناگرێتەوە.

نامەیەكی‌ كراوە بۆ دادگای‌ (پێداچوونەوەی‌ هەرێمی‌ كوردستان)
دادوەرانی‌ بەڕێزی‌ دادگای‌ پیاچوونەوەی‌ هەرێم:
ڕۆژی‌ سێشەممە، ١٦ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١، دادگای‌ (تاوانەكانی‌ ٢ی‌ هەولێر)، لە داوای‌ ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای‌ شەش ساڵ زیندانی‌ بەسەر هاووڵاتیان (ئەیاس ئەكرەم، شێروان شێروانی‌، شڤان سەعید بەڕۆژكی، گوهدار موحەممەد زێباری‌، هاریوان عیسا) سەپاند، كە پێشتر سەرۆكی‌ حكومەت بڕیاری‌ پێشوەختەی‌ دابوو كە ئەم هاووڵاتیانە كاری‌ گێرەشێوێنیان ئەنجامداوەو هەوڵیانداوە تەقینەوە بكەن‌و ئارامی‌ خەڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی‌، پێمان سەیربوو سزاكان هاوتای‌ بۆچوونی‌ بەرپرسێكی‌ گەورەی‌ دەسەڵاتی‌ جێ بەجێكردنن كە پێشتر‌و پێش بڕیاری‌ دادگا، بڕیاری‌ تاوانبارییانی‌ دابوو!
هەربۆیە ئێمە كە لە خوارەوە ناومان هاتووە‌، وەك ئەركێكی‌ ئەخلاقی‌، مرۆڤانەو نیشتیمانیانە و لە پێناو بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و لابردنی‌ هەستی‌ ستەملێكراوی لەسەر خۆیان‌و كەس‌و كاریان، بە پێویستی‌ دەزانین لەم نامە كراوەیەدا داوا لە ئێوەی‌ بەڕێز بكەین، زۆر بە هەستیارییەوە پیاچوونەوە بە دۆسیەی‌ سزای‌ سزادراوانی‌ ناوهێنراودا بكەن، چونكە ئەم سزایە لەگەڵ بنەما دەستورییەكان‌و بنەماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و ئامانجەكانی‌‌ ڕاپەڕینی‌ بەهاری‌ ساڵی‌ (١٩٩١)ی‌ خەڵكی‌ كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی‌ ڕادەربڕین‌و كاری‌ سیاسی‌ یەك ناگرێتەوە، هەروەها سزادراوان لە پڕۆسەی‌ ڕاگرتن‌و لێكۆڵینەوەدا بە ستەم لێكراو دەزانین‌و ئەو مافانەیان بۆ دەستەبەر نەكرابوو كە هەر هاووڵاتیەكی تۆمەتبار بە پێی‌ یاسا مافیەتی‌، هەروەها پێمان وایە هەڵەی‌ یاسایی‌ هەیە لە تۆمەتباركردنیان‌و دواجار ستەملێكراوی‌ پڕۆسەی‌ دادوەرین، هەربۆیە لەم بوارەدا چاوەڕوانی‌ هەڵوێست‌و بڕیارو كاری‌ دادوەرانەی‌ ئێوەی‌‌ بەڕێز‌ دەكەین‌، ئەوەش لە پێناو گێڕانەوەی‌ ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن لە پڕەنسیپە گشتییەكانی‌ ئازادی‌‌و مافی‌ مرۆڤ لە كوردستان‌و بەرپاكردنی‌ دادگەریی‌‌.
لەگەڵ ڕێزدا
ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان:
1. عەبدولستار مەجید.
2. لوقمان وەردی‌.
3. عەلی‌ حەمەساڵح.
4. د.كازم فاروق.
5. ئەبوبەكر هەڵەدنی‌.
6. سەركۆ ئازاد گەڵاڵی‌.
7. هاوڕێ مەلا ستار.
8. د.شایان عەسكەری.
9. عەباس فەتاح.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11. شیرین ئەمین.
12. مژدە مەحمود موحەممەد.
13. عوسمان كانی‌ كوردەیی‌.
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش.
15. كاروان گەزنەیی‌.
16. سەلمە فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی‌.
19. كاوە عەبدولقادر.
20. شنۆ شەهید ئەشقی‌.
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد.
22. زكری‌ زێباری‌.
23. هەژان شەهید حەسەن كوێستانی‌.
24. دابان موحەممەد.
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
26. ڕووپاك ئەحمەد ڕەحمان.
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
28. د.هەورامان گەچێنەیی‌.
29. جەلال موحەممەد ئەمین.
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی‌.

١٧ی ٢ی ٢٠٢١ – هەولێر