سەردێر

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی مێژوو و پێگەی خۆی ناكاتە قوربانی بەرژەوەندی حزبی و تاكەكەسی

خەڵك-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم دەڵێت: “ھەر بڕیار و جوڵەیەكی سیاسی و ئیداری، كە لە بەرژەوەندی گشتی بێت و كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك هەبێت، یەكێتی وەك پرسێكی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ دەكات”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان كردووە و سەبارەت بە پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەكانی ناوچەكە و گفتوگۆكانی ھەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گفتوگۆ كرا.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، سەرنجی خۆی خستۆتەڕوو، هەروەها ھەنگاو و ئاڕاستە دبلۆماسی و ئیدارییەكانی یەكێتی ئاشكراكرد و ڕێگاچارەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدادی بۆ كونسوڵی فەرەنسا ڕوونكردەوە.

وتوشیەتی، “یەكێتی مێژووی سیاسی، خەبات و پێگەی خۆی ناكاتە قوربانی ھیچ بەرژەوەندییەكی حزبی و تاكەكەسی.

جەختیشی كردەوە، ھەر بڕیار و جوڵەیەكی سیاسی و ئیداری كە لە بەرژەوەندی گشتی بێت و كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك هەبێت، یەكێتی وەك پرسێكی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ دەكات و هەمیشە خۆی لەبەرەی خەڵكدا دەبینێتەوە.