سەردێر

چەند ناوچەیەكی هەرێم بێ‌ كارەبا دەبن

خەڵك-
بەهۆی ئەو ڕەشەبا بەهێزەی شەوی ڕابردوو زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، چەندین گەڕەك و شارۆچكە و گوند بێ‌ كارەبا دەبن و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەباش سەرقاڵی چاككردنەوەی ستوون و هێڵە پچڕاوەكاننی كارەبان.

بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسنوری بەرێوەبەرایەتییەكەیان ڕەشەبا ئەم شەو زیانی بە تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا گەیاندووە و بەهۆی بەهێزی ڕەشەباكەوە بەشێك لە تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبای ناو شاری سۆران و ناحیەی سیدەكان و قەسرێ و گەڵاڵە و میرگەسۆر و بارزان زیانیان پێ گەیشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بەردەوامن لە چارەسەركردنی گرفتەكان.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو ڕەشەبایەی ئەمشەوەوە زیانێكی زۆر بەر تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا كەوتوە و بەهۆیەوە كۆنترۆڵی كارەبا ناتوانێت بەرنامەی كارەبا جێبەجێ بكات.

ئاشكراشی كردووە، بە گوێرەی داتاكانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی لە كۆی (٦٠٠) فیدەری كارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی، (۱٠) لاینی ۱۳۲ كەی ڤی و (۱٥) لاینی ۳۳ كەی ڤی گواستنەوەی وزەی كارەبا و (۲۷۹) لاینی ۱۱ كەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری كەوتوون.

جەختیشی كردۆتەوە، تیمەكانی چاكسازی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانن بۆ ئاسایی كردنەوەی بەرنامەی دابەشكردنەوەی كارەبا.

May be an image of outdoors

May be an image of outdoorsMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of road and treeMay be an image of outdoors