سەردێر

“پێویستە بایدن وەڵامی خێرای بۆ هێرشەكەی هەولێر هەبێت”

خەڵك-

توێژەر لە پەیمانگای واشنتن مایكل نایتس لە گوتارێكدا رایگەیاند میلیشیاكانی نزیك لە ئێران هەنگاوێكی بێ پێشینەیان گرتەبەر لە بۆردومانكردنی هەولێر و بنكەی ئەمریكایی لە كوردستانی عێراق بە موشەك و رێگای ئۆتۆمبێلی موشەكهەڵگریش بەنهێنی بۆ هەرێم جۆرێك لە لێزانی بووە.

ئەو توێژەرە دەڵێت: پێویستە بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن بە خێرایی شێوازیی تایبەت بۆ وەڵامدانەوە و پێشگرتن دیاری بكات.

دەشڵێت: ئیدارەی بایدن ئێستا رووبەڕووی ئەركێكی قورس دەبێتەوە لە شێوازی وەڵامدانەوەی، بەڵام یەكلاكەرەوە، پێویستە هەندێك بڕیاری سەرەكی بدات لەسەر چۆنێتی پێش گرتن بە ئەم هێرشانە بۆ سەر ئەمریكاییەكان و هاوبەشەكانی لە ئایندەدا.

رونیشیكردەوە ئەو ئۆتۆمبێلە دەكرێت لەرێگای زەوی چاندنەوە یان دەشتی نەینەوا بۆ خۆرئاوا یان لە ناوچەی سەرگەڕانەوە چووبێتە هەرێمی كوردستانەوە.

راشیگەیاند چوونی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ ناو هەرێم كارێكی لێزانانە بووە كە لەنێو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا حەشار دراوە.

شەوی 15ی شوبات شاری هەولێر و بنكە ئەمریكاییەكان موشەكباران كران بەهۆیەوە كەسێك كوژراو نزیكەی 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

گرووپێك چەكداری نزیك لە حەشدی شەعبی و ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ گرت، هەرچەندە حەشدی شەعبی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەڕمی رایانگەیاند ئاگایان لە هێرشەكەی سەر هەولێر نییە.