سەردێر

ئامارەكانی كۆرۆنا هەڵدەكشێن

پڕۆسەی خوێندن بەردەوامە

خەڵك-

وەزارەتی پەروەردە پرۆسەی خوێندنی لە هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەتەوە بە مەرجی لە حاڵی زیادبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا پرۆسەی خوێندن رادەگرنەوە.

چەند رۆژێكە ئامارەكانی كۆرۆنا رویان لە هەڵكشان كردووەتەوە، لەگەڵ دەركەوتنی نەوەی نوێی كۆرۆنا لە عێراق، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رێوشوێنی نوێ رابگەیەنێت.

نزیكەی مانگێكە پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كودستان دەستیپێكردووەتەوە، هەرچەندە دەوامی خوێندكاران و مامۆستایان كەم كراوەتەوە، بەڵام ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاد بووە، بەرپرسانی تەندروستیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، پڕۆسەكە لەژێر چاودێریدایە و لەكاتی پێویستدا بڕیاری نوێ دەدەن.

مەهدی مەحمود ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆمەڵێك كێشە هەیە چارەسەری پێویستی بۆ دەدۆزینەوەو چارەسەر هەیە، بەتایبەت ئێستا خوێندكارێكی زۆر هەیە و خوێندنگە كەمە و لەم كاتەدا كە پۆلەكان دابەشكراون پێویستمان بە قوتابخانەی زیاتر هەیە.

وتیشی”حكومەت بەرپرسە لەوەی لەبەردەم دەرگای خوێندنگەكان، ماسك دابەش بكات و خۆپارێزی هەبێت و خوێندن بەردەوام بێت”.

راشیگەیاند پێویستە خوێندن بەردەوام بێت، بەڵام بە خۆپارێزی و ئامادەكاردنی ئەو هۆكارانەی كە خوێندكار دەپارێزێت.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا ١٠٧١٨٦ تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ١٠٢٥٤٥ كەس چاكبوونەتەوە و ٣٥٠١ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.