سەردێر

نەوەیەكی دیكەی كۆرۆنا سەریهەڵدا

خەڵك-
جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا B1525 لە بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیكە ئاشكرا بوو.

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە، زانكۆی ئیدنبورگ لە لێكۆڵینەوەیەكیاندا جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیكە ئاشكرا كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، لە بەریتانیا 32 هاووڵاتی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و لە دانیمارك 35 هاووڵاتی و لە نەیجیریا 12 هاووڵاتی و لە ئەمریكا 7 هاووڵاتی و لە فەڕەنسا 5 هاووڵاتی تووشی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هاوكات لە هەریەك لە وڵاتانی گانا و ئوستورالیا و كەنەدا و ئوردون و ئیسپانیاش ڤایرۆسەكە ئاشكرا كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی زانكۆكە، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەختترە و بڵاوبوونەوەی خێراترە، هاوكات ئاشكراشیدەكەن، جۆرێكی دیكەی ڤایرۆس لە بەرازیل و ئەفریقای باشوور بوونی هەیە كە بە بڕوای ئەوان ڤایرۆسەكان لە ڤاكسینەكان بەهێزترن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەو ڤایرۆسەی لە بەریتانیا سەریهەڵدا 35% بەشێوەیەكی ئاسان دەگوزارێتەوە و لانی كەم لە 82 وڵاتدا بوونی هەیە و هاوكات لە ئەمریكا ئەم جۆرە نوێیە ڕۆژانە چەند بەرانبەر زیاد دەكات بەپێی زانیارییەكانیش، تاكو مانگی داهاتوو لە زۆربەی ویلایەتەكانی ئەمریكا بڵاودەبێتەوە.