سەردێر

مەزارگەو قوتابخانە و زانكۆكان داخران

خەڵك-

پارێزگاری نەجەف و سەرۆكی شانەی قەیرانی پارێزگاكە ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم مەزارگەكانی شیعە لە نەجەف داخران و دەوامی فەرمانگەكانیش بۆ نیوە كەمكرایەوە.

لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف و سەرۆكی شانەی قەیرانی پارێزگاكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم مەزارگەكان داخران و دەوامی فەرمانگەكانیش بۆ نیوە كەمكرایەوە.

ئاشكراشیكرد، بڕیاردراوە تاكو 1ی ئادار، دانانی پرسە لە مزگەوت و حوسەینییەكان قەدەغە بكرێت و سەرجەم قوتابخانە و زانكۆ ئەهلی و حكومییەكانیش دابخرێن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، چەند ڕۆژێكە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كردووە.