خەڵك-
شانەی قەیرانەكانی كەركوك بڕیاری دا هەفتانە 3 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت بەشێوەی مەرجدار.
رۆژانی هەینی و شەممە و یەك شەممە دەروازەكانی پارێزگای كەركوك بە رووی شارەكانی باشور و نێوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دادەخرێت.
بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سبەینێ پێنج شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی نێوان كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ناگرێتەوە.
ئەم بڕیارە شانەی قەیرانەكانی كەركوك دوای ئەوە دێت كە ئامارەكانی توشبووانی كۆرۆنا تا دێت لە عێراق بەرز دەبێتەوە و نەوەی نوێی كۆرۆناش بڵاوبووەتەوە.
لە هەرێمی كوردستانیش ئامارەكان بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە و وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری داوە لە ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا بە تایبەت نەوە نوێیەكە كە ئێستا لە عێراق بڵاوبووەتەوە.