سەردێر

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-

بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ ئارام باڵەتەیی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق كۆچی دوایی كرد.

میدیای پارتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 17-2-2021 ئارام باڵەتەیی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

هەفتەی ڕابردوو، بەهۆی بەهێزی نەخۆش كەوتنی كوڕەكەی، باوكی ئارام باڵەتەیی لە شاری دهۆك خۆی كوشت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی ڕاگەیەنراوەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم ڕووی لە هەڵَكشانە.