سەردێر

ئەمریكا و چوار وڵاتی ئەوروپایی شەرمەزاری هێرشەكەی هەولێر دەكەن

خەڵك-

ئەمریكا و چوار وڵاتی ئەوروپایی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەكدا شەرمەزاری هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دەكەن.

شەوی 15ی شوباتی 2021 هێرشی موشەكی كرایەسەر هەولێر بەهۆیەوە كەسێك كوژراو و نزیكەی 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو وڵاتە ئەمریكایی و ئەوروپاییانە لە بەیاننامەكەیاندا رایانگەیاند پشتیوانی پێویست بۆ لێكۆڵینەوە و پرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشەكە دابین دەكەن.

ئەو راگەیەنراوە واژۆی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لویجی دی مایو وەزیری ئیتاڵیا، دۆمینیك راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیای لەسەرە.

لای خۆشیەوە نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند بلینیك پەیوەندی بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كردووە لەسەر هێرشەكەی هەولێر و نیگەرانی ئەمریكای پێڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاوكات لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا قسەی كردووە لەسەر هێرشەكان گفتووگۆیان كردووە.