سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەڕداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە نزیك گوندی بەردەسوری كۆن بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكیتریش بریندار بوو.
پۆلیس ڕوونیكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر 7:15 خولەك ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا دووتەنی بارهەڵگر بە ئاڕاستەی سلێمانی ڕۆشتووە لەنزیك گوندی بەردەسوری كۆن لە “ملەی بەردەسور” دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبادا و وەرگەڕا، بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێك كە كوڕی شۆفێرەكەیە بریندار بووە.
ئاشكراشیكرد، دوای گەیاندنی بریندارەكە بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان