سەردێر

“شۆفێرێك لە هەولێر سواڵ بە منداڵان دەكات”

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی شۆفێرێك ڕادەگەیەنێت، كە سواڵی بە منداڵان لە شوێنە گشتییەكان كردووە.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، درەنگانی شەوی ڕابردوو دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)دا گرت و شوفێرەكەشیان دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شۆفێرە هەڵدەستا بە دابەشكردنی چەند منداڵێك لە شوێنە گشتییەكان بە مەبەستی سواڵكردن پێیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شۆفێرە تۆمەتبارە ڕادەستی پۆلیسی شارەوانی كرا بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.