سەردێر

لە عیراق، بڕیار لەسەر دەوامی خوێندكاران و تاقیكردنەوەكان دەدرێت

خەڵك-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاردەدات دەوام و ئامادەبوونی خوێندكاران لە خوێندنگەكان و تاقیكردنەوەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانكۆكان، جگە لە قۆناغەكانی كۆتایی كۆلێژی پزیشكی، هەڵببەسێرێت.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” بڕیاردرا دەوام و ئامادەبوونی خوێندكاران لە خوێندنگەكان و تاقیكردنەوەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانكۆكان، جگە لە قۆناغەكانی كۆتایی كۆلێژی پزیشكی، هەڵببەسێرێت”.

بە وتەی حەسەن نازم”ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەرپشك كراون، لە كاتی قەدەغەكردنی هاتووچۆی نیمچە گشتی و گشتیدا، ڕۆژنامەوانان و میدیاكاران بەدەربكات”.

لەلایەكی ترەوە، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لەنێوان ناوەند و هەرێم بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر و لە لێكۆڵینەوەكەشدا وەزارەتی دەرەوە بەشدار دەبێت.