سەردێر

لە پەرلەمانەوە باس لە كەمكردنەوەى نرخی دۆلار دەكرێت

خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، زیادەی جیاوازی نرخی بەرمیلێك نەوت، دەكرێت ببێتە مایەی زیادبوونی داهاتەكان و پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی ئێستا.


مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”نرخی بەرمیلێك نەوت كە لە بودجەدا بە 45 دۆلار دیاریی كراوە، لەئێستادا ئەو نرخە لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ نەوتی عیراقی گەیشتۆتە 60 دۆلار، ئەمەش هاندەرە بۆ دانانی پلانی كەمكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار”.

بە وتەی فەیلی”ژمارەیەك لە پەرلەماتاران پێشنیارییان كردووە، نرخی دۆلارێك بۆ 1300 دینار كەمبكرێتەوە، وەك چارەسەرێكی مامناوەند، لەئێستاشدا ئەو پێشنارە خراوەتە بەردەم حكومەت كە دەتوانێت لە بودجەدا جێگریی بكات”.

زۆرێك لە پەرلەمانتاران، بەرپرسیارێتی دابەزینی نرخی دینار لەبەرانبەر دۆلاردا دەخەنە ئەستۆی حكومەت و وەزیری دارایی و پێیانوایە ئەم هەنگاوە كاریگەریی لەسەر توێژێكی فراوانی هاووڵاتیان دروستكردووە و بۆتە مایەی ئەوەی نرخی پێداویستی و كاڵاكان لە بازاڕدا بەڕێژەی 30% بەرزببێتەوە