سەردێر

“توركیا لە چیای گارە چەكی كیمیایی بەكارهێناوە”

خەڵك-
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی داگیركەری تورك دژی دیلەكانی خۆی لە كامپێكی مەیدانی سیانە لە چیای گارە، چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، سەبارەت بە كوژرانی دیلە توركەكان لە كامپێكی مەیدانی سیانە لە چیای گارە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە، “سوپای داگیركەری تورك دژی ئەو دیلە توركانەی، كە لە كامپەكە ڕادەگیران و هەروەها بۆ كوشتنیان گازی كیمیایی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە، كە بەكارهێنانی لە یاسای نێودەوڵەتیدا وەك تاوانی شەڕ دەناسرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لەو ناوچەیە چەكی كیمیایی بەكارهێنراوە، كەس ناتوانێت سەردانی شوێنەكە بكات، هەروەها بەهۆی بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەكان، هێشتا ئەنجامی شەڕەكەی گارە ڕوون نەبۆتەوە.

هەپەگە ئاشكراشیكردووە، بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكان، ئەگەری ئەوە هەیە، كە ئەو كەسانەی كە لەو كامپەدا بە چەكی گیمیایی كوژراون، دواتر لەلایەن سوپای داگیركەری توركەوە گولـلەباران كرابن.

دەشڵێت: “گوندی شكەفتیان سەر بە هەرێمی گارە، پێنج جار بۆردوومان كراوە، لەم هێرشانەدا، هەڤاڵمان (گەلهات تۆڵهەڵدان) خەڵكی جزیرەی بۆتان شەهید بووە وهێرشەكان لە ڕۆژی ١٥ی شوبات-یش بۆسەر ناوچەی گارە بەردەوام بووە، بۆیە ئەنجامی شەڕ لەو ناوچەیە تا ئێستا دواكەوتووە”.