سەردێر

ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا لە جیهاندا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
بەپێی زانیارییە كۆكراوەكان، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، گەیشتە نزیكەی 1.9.2 ملیۆن كەس.

لە نوێترین زانیاریی كە لەلایەن ماڵپەڕی زانكۆی (جۆنز هۆبكنز)ی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە”تا كاتژمێر 07:00 بە كاتی گرێنیچ، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان  لە جیهاندا گەیشتە 109 ملیۆن و 157 هەزار حاڵەت”.

زانیارییەكان دەریانخست، ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە 61.3 ملیۆن كەسیان تێپەڕاندووە، كۆی گشتی ژمارەی مردووەكانیش بە پەتاكە گەیشتە دوو ملیۆن و 408 هەزار حاڵەت.

ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تۆماركردووە، پاشان هیندستان و دواتر بەرازیل و بەریتانیا و ڕوسیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و توركیا و ئەڵمانیا و كۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین و مەكسیك و پۆڵەندا و ئێران و ئەفریقای باشوور.